دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی سوریا په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ تاووتوێی ده‌كات و، جه‌ختده‌كاته‌وه سه‌قامگیری سوریا پایه‌ی بنه‌ڕه‌تی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22/11/2022 جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد، پێشوازیكرد له به‌ڕێز سه‌تام جه‌دعان ئه‌لده‌نده‌ح باڵیۆزی سوریا له‌عێراق .
له‌دیدارێكدا باسیان له‌ڕێگه‌چاره‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ كرد، به‌تایبه‌تی سنووری هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندی مێژوویی وكه‌لتووری هه‌ردوو گه‌ل پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، وێڕای گرنگی چالاککردنی لیژنەکانی دۆستایەتی پەرلەمان لەنێوان هەردوولا.
هاوكات به‌ڕێزی جه‌ختیكرد لەوەی، سه‌قامگیری سوریا وه‌ك پایه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری لەناوچه‌كه، ئه‌م قۆناغه‌ش پێویستی به‌هه‌نگاوی هاوبه‌ش و هاوكاری هه‌یه بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی و ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتوویه‌كی باشتر بۆ گه‌له‌كانمان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سێ شه‌ممه 22ی تشرینی دووه‌می 2022