دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌میانی دیداری وه‌زیری كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی : ته‌رخانی دارایی بۆ یارمه‌تی هه‌ژاران هێڵی سووره‌و رێگه‌ناده‌ین له‌یاسای بودجه‌دا ده‌ستی لێبدرێت به‌ڵكو هه‌وڵی زیادكردنی ده‌ده‌ین
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی باره‌گای وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كرد له‌به‌غدادی پایته‌خت و، لەلایەن به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه‌لئه‌سه‌دی وه‌زیری كار‌و كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێشوازی لێ‌کرا .
له‌میانی دیدارێكدا كه‌ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان ئاماده‌بوون، كار‌و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه و په‌ره‌پێدانی میكانیزمی كاره‌كانی خرایەڕوو كه بگونجێت له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌و ، دابینكردنی چاودێری دارایی بۆ زیانلێكه‌وتووان و چین و توێژه هه‌ژاره‌كان و دابینکردنی پێویستیه‌كانیان له یارمه‌تی دارایی .
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا لەمیانی وتەکانیدا جه‌ختیكرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ” ته‌رخانی دارایی بۆ پشتیوانی هه‌ژاران هێڵی سووره و رێگه‌ناده‌ین له‌یاسای بودجه‌دا ده‌ستی لێبدرێت به‌ڵكو هه‌وڵی زیادكردنی ده‌ده‌ین ” وتیشی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ته‌واوه‌تی ئاماده‌یه پشتیوانی و پشتگیری‌یان بكات به‌یاسا و هه‌مواری پێویست له‌یاسا به‌ركاره‌كاندا تا وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بتوانێت ئه‌رك و كاره مرۆییەکانی به‌رامبه‌ر هاووڵاتیان ئه‌نجامبدات .
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه‌لئه‌سه‌دی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و په‌رۆشی بۆ به‌دواداچوونی كار و هه‌وڵه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان بپێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به‌هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه ،
روونیشیكرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌رده‌وامه له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ فراوانكردنی ستوونی، به‌زیادكردنی گوژمه‌ی دارایی بۆ سوودمه‌ندان و زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانگرێته‌وه .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سێ شه‌ممه 22ی تشرینی دووه‌می 2022