لیژنەی دارایی و وەزیری وەرزش و لاوان تاوتوێی بودجە دەكەن
لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەتوان عەتوانی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنه، ڕۆژی یەکشەممە 7/5/2023، کۆبوونەوەیەکی لە گەڵ وەزیری وەرزش و لاوان بەڕێز ئەحمەد موبەرقهع بهست، بۆ تاوتوێكردنی بودجەی کارپێکردن و وەبەرهێنانی وەزارەت و تەرخانکردنی دارایی پێویست بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخی وەرزش و دروستکردنی یاریگاو سەنتەرو چالاکیه وەرزشیهكان، هەروەها دووبارە کارکردنەوەی پرۆژە وەستاوەکان و وەبەرهێنانی وزەی لاوان.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا لیژنە جەختیکردەوە لەسەر پێویستی گرنگیدان بە دۆخی وەرزش وەک یەکێک لە کەرتە گرنگەکان و دەربڕینی ئامادەیی بۆ یارمەتیدان بە تەرخانکردنی دارایی پێویست بۆ دامەزراندنی کۆڕبەندی وەرزشی و سەنتەر بۆ بەهرە و پاڵەوانان و گەنجان لە بواری چالاکییە وەرزشیەکاندا.
لە بەرامبەریشدا وەزیری وەرزش و لاوان پێداچوونەوەی بە پێداویستیەکانی وەزارەت کرد، بۆ خێراکردنی دامەزراندنی گرنگترین ئهو پڕۆژانهی كاریگهری دهكهنه سهر باشترکردنی داهات و ئاماژەی بەو سەرکەوتنانە کرد کە لە پاڵەوانێتی کەنداوی ٢٥ لە بەسرە بەدەستهاتوون و ئاسۆی هەماهەنگی وەرزشی و ڕاکێشانی لایەنی ئابوری، ههروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە گرنگی بە دامەزراوە وەرزشییەکان بدرێت بەهۆی کاریگەرییان لەسەر دامەزراوەکانی دیکە له جوڵاندنی كهرتی ئابوری و داوای کرد لەگەڵ وەزارەتدا بوەستن لەو پلانەدا بۆ پەرەپێدانی دۆخی وەرزش لە وڵاتدا.
لهلایهن خۆیهوه لیژنە جەختی کردەوە لەسەر گرنگی وەزارەت و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و تەرخانکردنی بڕی پێویست لە بودجەدا بۆ تەواوکردنی پڕۆژە ڕاگیراوەکان، له یاریگاو کۆڕبەندەکان و ڕێوشوێنەکانی پێدانی ڕەزامەندی بۆ دامەزراندنی یانەکان و گەیاندنی بەخشین.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٥/٧