لیژنەی دەستپاکی پلانێک دادەڕێژێت بۆ دابەشکردنی چاودێری لە نێوان وەزارەت و دەسەڵات و ئه‌و قەوارانه‌ی‌ پەیوەندییان بە وەزارەتەوە نیە

لیژنەی دەستپاکی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار زیاد جەنابی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامانی، ڕۆژی یەکشەممە، کۆبوونەوەیەکی بەردەوامیان ئەنجامدا، بۆ پەرەپێدانی میکانیزمی ئەرکەکانی لیژنەکە لە چاودێریکردنی وەزارەتەکان و دەزگا حکومیەکان و ئەو لایەنانەی پەیوەندییان بە وەزارەتەوە نیە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی لیژنەکە بەڕێوەچوو، ئاماده‌بووان ڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنی ئەرکەکانی ئەندامانی لیژنەکە بە شێوەی لیژنە لاوەکییەکان بۆ بەدواداچوونی کارەکانی وەزارەت و دەسەڵات و چاودێریکردنی پرۆژەکانی وەبەرهێنان.
سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە جەختیان کردەه‌وه‌ له‌ سەر پێویستی هەوڵدان لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕۆڵی چاودێری لیژنەی دەستپاکی لە بەرنامەی حکومەتدا، بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵی و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی دەوڵەت.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٧ / ٥ / ٢٠٢٣