لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی تاوتوێی قەرزی گشتی لە بودجەدا دەكات

‎لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار لەیلا تمیمی سەرۆکی لیژنەو ئاماده‌بوونی‌ ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنە، ئەمڕۆ یەکشەممە 7/5/2023، پێشوازیكرد لە نوێنەری پەیمانگای ووردبینانی ناوخۆی‌ بڕوا پێكراو.
‎لە كۆبوونەوەكەدا كە بەرێز بەرێوەبەری گشتی قەرزی گشتی ئامادەی بوو، گفتوگۆ كرا لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی و کاروباری قەرزی گشتی لە بودجەداو جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێویستە تێبینی ئەوە بکرێت کە پەیمانگاكه‌ یەکێکە لە پێکهاتەکانی کۆمەڵەی ژمێریارانی‌ عێراق و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بوارەکانی کۆنترۆڵکردن و چاودێری داراییدا.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٥/٧