‎‎لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزارەتی دارایی گفتوگۆ لەسەر تەرخانی دارایی بۆ پڕۆژەكان دەكات

‎لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی ئەندازیار عەتوان ئەلعەتوانی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی بەڕێز جەمیل پاجب و بەڕێوەبەری گشتی بودجە خاتوو وەسه‌ن سەعد لە بارەگای لیژنەی دارایی لە بینای ئەنجومەنی نوێنەران كۆبوونەوەو تاوتوێی‌ میکانیزمەکانی دارایی پڕۆژەکان لە بودجەی کارپێکردن و وەبەرهێنان بۆ ساڵی 2024 كرا.
‎سەرۆکی لیژنەکە لە سەرەتای میوانداریکردنەکەدا کۆمەڵێک بابەت باس کرد لەسەر کارەکانی وەزارەت و گوێگرتن لە تێبینیەکان لەسەر میکانیزمی دابینکردنی دارایی پڕۆژەکان لە بودجەی کارپێکردن و وەبەرهێنان و هۆشداریدا لە پێویستی دڵنیابوون لە دادپەروەری لە دابینکردنی دارایی پڕۆژەکان بۆ هەموو پارێزگاکان.
‎لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ چاوەڕێی گەیشتنی‌ خشتەی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 دەکەن بۆ پێداچوونەوەو گفتوگۆکردن له‌سه‌ری‌ پێش ئەوەی دەنگدانی له‌سه‌ر بكرێت.
‎لیژنەکە گوێی لە ڕوونکردنەوەیەکی ورد گرت كه‌ لەلایەن بەڕێوەبەری‌ بەشەکانی ژمێریاری و بودجەوە سەبارەت بە میکانیزمی جێبەجێکردنی بودجەی ساڵی 2023 پێشكه‌شكرا، لەوانە بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ پرۆژەکان و بەدواداچوونی خەرجکردنی بڕی یاسای ئاسایشی خۆراک، جگە لە میکانیزمی دابینکردنی دارایی یەکەکانی خەرجکردن لەگەڵ ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەر پارێزگایەک تەرخانکراوە، بە جەختکردنەوە لەسەر پرۆژە بەردەوامەکان.
‎لیژنەکە جەختی کردەوە لەسەر پێویستی بەدیهێنانی دادپەروەری لە دابەشکردنی سەرچاوە داراییەکان و دڵنیابوون لەوەی هەموولایه‌ك دادپەروەرانەی به‌شی‌ خۆیان لە پڕۆژەکانی پەرەپێدان و شەفافیەت وەردەگرن لە هەموو قۆناغەکانی خەرجکردندا، لەوانە میکانیزمەکانی تەرخانکردنی پارە بۆ پڕۆژەکان و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنیان.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٤/١٦