لیژنەی ئاسایش و بەرگری گفتوگۆی لەسەر ماددەکانی پڕۆژە یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ده‌كات

‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان ڕۆژی سێشەممە، کۆبوونەوەیەکی بە سەرۆکایەتی دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە به‌ست، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ماددەکانی پڕۆژە یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق.
‎لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی لیژنەکە بەڕێوەچوو، لێدوان و بۆچوون و گۆڕانکاری و پێشنیار پێشکەشکران پێش دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساکە لە دانیشتنەکانی داهاتوودا.
‎جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ستایشی هەوڵە بەردەوامەکانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری کرد و ئاماژەی بە پەرۆشی سەرۆکایەتی ئەنجومەن کرد بۆ پەسەندکردنی یاساکانی پەیوەست بە دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان، بە مەبەستی مسۆگەرکردنی مافەکانیان و پەرەپێدانی توانای ئەو دامەزراوانە بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئەرک و بەرپرسیارێتی له‌سه‌ر شانیان بەرامبەر هاوڵاتیان و دڵنیابوون لە سەقامگیری لە هەموو ناوچەکانی وڵاتدا.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٤/١٦