دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مان ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی پرۆژه‌یاسای ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 16/4/2024، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی كرد له باره‌گای لیژنه‌كه، به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه.
گفتوگۆیه‌كی چڕ‌وپڕ كرا له‌سه‌ر ماده‌كانی پرۆژه یاسای ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و تێبینی و راوبۆچونه‌كان و هه‌مواركردنه‌وه‌و پێشنیازه‌كان خرانەڕوو، پێش ئه‌وه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه بدرێت، له دانیشتنه‌كانی داهاتوودا.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ستایشی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای به‌رده‌وامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری كرد، ئاماژه‌شیدا به په‌رۆشی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی تایبه‌تن به دامه‌زراوه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان، له‌پێناو په‌ره‌پێدانی تواناكانی ئه‌و دامه‌زراوانه، تا بتوانن به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیان به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان ئەنجامبدەن و، سه‌قامگیری له سه‌رتاسه‌ری وڵات ده‌ستبه‌ر بكه‌ن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سێ شه‌ممه 16 ی نیسانی 2024