ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای رێكسختنی وزەی نوێبوەوە تەواودەكات

ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی سێ‌ شەممە, نۆزدەیەمین دانیشتنی, بە سەرۆكایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی, لەبری سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبونی (171) پەرلەمانتار رێكسخت.

ئەنجومەنی نوێنەران, دەنگدانی لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی, یاسای دەستەی سكاڵای موڵكدارێتی ژمارە (13) بۆ ساڵی 2013 دواخست, كە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشكەشەكرا.

هەروەها ئەنجومەن, دەنگدانی لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی, یاسای سندوقی نیشتەجێكردنی عێراقی ژمارە (32) بۆ ساڵی 2011 دواخست, كە لەلایەن لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردەوەوە پێشكەشەكرا.

ئەنجومەن لەمیانی دانیشتنەكەیدا, كە بەشێكی لەلایەن دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا, جێگری سەرۆكی ئەنجومەنەوە سەرۆكایەتی كرا, خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای چوونە پاڵی عێراق بۆ رێككەوتنی نەهێشتنی توندوتیژی و پەڵپگرتن لە جیهانی كار تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوە پێشكەشكرا.

ئەنجومەن, بە ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای رێكسختنی وزەی نوێبوەوە, كۆبونەوەكەی تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی كارەباو وزەو ژینگەو تەندروستی و یاساییەوە پێشكەشكرا.

 

دواتر بڕیاردرا دانیشتنەكە بۆ رۆژی چوار شەممە هەڵبگیرێت

 

ئەنجومەنی نوێنەران

فەرمانگەی راگەیاندن

16ی نیسانی 2024