لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەڕلەمان میوانداری پارێزگاری بەسراو کادیری پێشکەوتوو لە پارێزگاکەدا دەکات
لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەڕلەمان، ڕۆژی سێشەمە١٧/١٠/٢٠٢٣، بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار عەلی حمێداوی سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی لیژنه، میوانداری بەڕێز پارێزگاری بەسراو کادیری پێشکەوتوو لە پارێزگاکەدا کرد.
لە میوانداریەکەدا دۆسیەكانی خزمەتگوزاری لە کەرتە جیاوازەکاندا کە پارێزگاکە بەجێی دەهێنێت تاوتوێكرد، بە تایبەتی پارێزگای بەسرا كه بە یهكێك له پارێزگا گرنگەکان دادەنرێت، لە بەرئەوەی یەکێکە لە گرنگترین ڕوکاری وڵاتەکەو دەرگایەکی گرنگە بۆ هاتنەناوەوەو پێویستە پڕۆژەوناوچەکانی جوانیەکی جیاوازیان هەبێت، لە هەمان کاتدا پێی لە سەر ئەوەداگرت کە پارێزگاکە بەرپرسیەکی گەورەی لە سەرە بۆ ڕاپەڕاندنی دۆخی خزمەتگوزاری لە شارەکەداو تەواوکردنی پڕۆژە دواکەوتووەکان و ئهو پڕۆژە ستراتیژیانهی کە جێبهجێدهكرێن، ههروهها پڕۆژەکانی ڕێگاوبان و شیرینکردنی ئاو و ناونیشانە جیاوەزەکانی ژێرخانە بنیاتنەریەکانی دیکەش لە پارێزگای بەسرادا.
لهلایهن خۆیانهوه ئهندامانی لیژنهی خزمەگوزاری و ئاوەدانکردنەوە ناڕەزاییان تۆمارکرد لە سهر کۆمەڵێک خاڵ و دیاردە کە پرسیار له سهر کاری پارێزگاکەو بەجێهێنانی پڕۆژەکان لە ناوپارێزگاکەو داهاتە دارایەکان دروست دهكهن.
دواتر ئامادهبووان گوێبیستبی نمایشکردنی پارێزگار بوون لە سهر وردەکاریەکان و وەڵامدانهوهی ئهو پسیارانهی كه پەیوەندییان بە جێبهجێكردنی ئێستاوە هەیە لە سهر زهمینی پڕۆژەکاندا، سەرەڕای پلانەكانی ئایندە بۆ تهواوكردنی پڕژهكان لە پارێزگاکەدا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٧/١٠/٢٠٢٣