جێگری یەكەم پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا دەكات و دۆسیەی ئاو بابەتی سەرەكی دیدارەكە دەبێت

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, سەرلەنوێ‌ داوادەكات وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی, هەڵوێستێكی بەهێزو یەكگرتوو و بەپەلە بگرنەبەر, كاریگەری هەبێت لە راگرتنی ئەو تاوانی كۆمەڵكوژییەی گەلی فەلەستین, لەسەر دەستی داگیركەری ئیسرائیل لە غەزە روبەڕوی بووەتەوە.
ئەم وتانەی مەندەلاوی, رۆژی پێنج شەممە, لەمیانی پێشوازیكردنی هات لە بەڕێز (عەلی كونای), باڵیۆزی توركیا لە عێراق, لە نوسینگەكەی خۆی.
جێگری یەكەم, پێداگری كرد لەسەر بایەخی جوڵەی جدی لەلایەن توركیای دراوسێ, لەبارەی چارەسەركردنی دۆسیەی ئاوی هاوبەش و زیادكردنی بەردانەوەی ئاو. هاوكات هەردوولا ئەنجامی كۆبونەوە هاوبەشەكانی نێوان حكومەتی عێراق و لایەنی توركییان تاوتوێكرد, بەمەبەستی رێكخستنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئەو رێوشێنانەی بەشداریدەكەن لە سەقامگیركردنی بازاڕی ناوخۆ و بەهای دراوەكان.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/١١/١٦