لیژنەی ئافرەتی پەرلەمان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەیاسای پاراستنی منداڵ دهبهستێت
لیژنەی ئافرهت و خێزان و منداڵی پەرلەمانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣/١١/٢٠٢٢، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئێبتسام هیلالی سەرۆکی تەمەنی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامان، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یاسای پاراستنی منداڵ.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای لیژنە لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، چەندین بڕگەی ناو پڕۆسەیاساکە و هەموارکردنەوەیان تاوتوێكران، ههروها تاوتوێی تێبینی وئەو كهلێنانە كرا لەپڕۆژە یاساکەدا كه بڕیاره هەموار بكرێنهوه، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
لیژنە پێشنیازی كرد بهردهوامی به کۆبوونەوەو وۆرکشۆپ و میوانداریکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی سەرجەمی وەزارەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگهی مەدەنی بدرێت، بۆ گەیشتن بەنوسینی کۆتایی ڕەشنووسەکەو پێشکەشکردنی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەن بۆ ئهوهی لەدانیشتنەکانی داهاتوویدا خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٣ / ١١ / ٢٠٢٢