دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ وه‌زیری داد تاووتوێی رێگه‌چاره‌ی پته‌وكردنی هاوكاری به‌رهه‌مدار ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردنی یاسا‌و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری له‌پێناو پاراستنی مافی هاووڵاتیان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی باره‌گای وه‌زاره‌تی داد ی حكومه‌تی ئیتحادی كرد له‌به‌غدادی پایته‌خت و، له‌لایه‌ن دكتۆر خالید شوانی وه‌زیری داد وكادیره پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێشوازی لێكرا .
له‌سه‌ره‌تای دیدارێكدا به‌ڕێزی پیرۆزبایی له وه‌زیری داد كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ئه‌رك و كار و به‌رپرسیارییدا، هاوكات تاووتوێ و گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ئه‌وبابه‌ت و پرسانه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌شن، له‌سه‌رویانه‌وه رێگه‌چاره‌ی پته‌وكردنی هاوكاری به‌رهه‌مدار و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان .
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن جه‌ختیكرد، وه‌زاره‌تی داد یه‌كێكه له‌وه‌زاره‌ته گرنگه‌كان بەوپێیەی ئه‌ركی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌جێبه‌جێكردنی یاسا له‌كۆمه‌ڵگا و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و پاراستنی مافی هاووڵاتیان،
هه‌روه‌ها به‌شدارێكی چالاكه له‌پێناو چه‌سپاندنی پایه‌كانی ئاسایش و پاراستنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و دامه‌زراندنی چه‌مكه‌كانی دادپه‌روه‌ری له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سێ شه‌ممه 22ی تشرینی دووه‌می 2022