لیژنەی مافی مرۆڤ میوانداری لیژنەی نێودەوڵەتی بێسەروشوێنکراوان دەکات

لیژنەی مافی مرۆڤ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی و ئامادەبوونی پەرلەمانتار وەحدە جومەیلی و خالید سوڵتان هاشم، ڕۆژی سێشەممە میوانداری شاندێکی‌ لیژنەی نێودەوڵەتی تایبەت بە بێسەروشوێنکراوان كرد، بۆ گفتوگۆکردن لە سەر پرۆژەیاسای بێسەروشوێنکردن.

لە میانەی میواندارییەکەدا، پەرلەمانتار ساڵحی هەوڵەکانی لیژنەی مافی مرۆڤ بۆ بەردەوامبوون لە ده‌ركردنی‌ یاسای بێسەروشوێنکردنی‌ خسته‌ڕوو و ئاماژەی بەوەدا کە دەرچوونی یاساکە پێویستی بە ویست و هۆشیاری پەرلەمان هەیە، بە تایبەتی بابه‌تی‌ زاڵبوون به‌سه‌ر ئەو بەربەستانەی کە لە بەردەمیدا وەستاون، و پێشوازیی لیژنەی پەرلەمانی پێشاندا بۆ هەماهەنگیكردن لە گەڵ دەستەی نێودەوڵەتی و داواکردن لەحکومەتی عێراق پڕۆژە یاساکە بنێردرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

سەرۆکی لیژنە جەختی لەسەر پێویستی یاسادانان کردەوە بەتایبەتی کە عێراق ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ ئیمزاکردووە لەوانە پابەندبوونی بە پەڕگەی بێسەروشوێنکردن.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پەرلەمانتار وەحدە جومەیلی جێگری سەرۆکی لیژنە جەختی لەسەر گرنگی ده‌ركردنی‌ یاسای بێسەروشوێنکردن كرده‌وه‌ تا ببێتە چارەسەری بۆ کاریگەری نەرێنی تیرۆریستانی داعش و ڕژێمی پێشوو و تاوانەکانی دیکەی كه‌ دژ بە مرۆڤایەتی كراون، ئاماژەی بەوەشکرد کە ده‌رنه‌كردنی‌ یاساکە عێراق دەخاتە دۆخێکی شەرمەزارییه‌وه‌ لە بەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.

لەلایەن خۆیەوە لیژنەی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵدەدات بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی حکومەتی عێراق بۆ پێداچوونەوە بەپڕۆژەیاسای بێسەروشوێنکراوان و گوێگرتن لە تێڕوانینی‌ هه‌موولایەک، وپێشكه‌شكردنی‌ هاوكاری‌ پێویست بۆ ته‌واوكردنی‌ یاساكه‌و په‌سه‌ندكردنی‌ .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٢ / ١١ / ٢٠٢٢