لیژنەی ئافره‌ت و خێزان ومنداڵ بەشداری کۆنفرانسی ژنان لە کەرتی ئاسایش دەکات

لەسەر بانگهێشتی زانکۆی بەرگری بۆ خوێندنی باڵای سەربازی لە وەزارەتی بەرگری، ئیبتسام هیلالی سەرۆکی لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵی‌ پەرلەمانی پەرلەمانیـ ئەمڕۆ سێشەممە 29 / 11 / 2022 بەشداریکرد لە کۆنگرەی تایبەت بە ژنان لە کەرتی ئاسایش لە سەنتەری خوێندنی سەربازی وەزارەت.

لە میانەی کۆنفرانسەکەدا کە ئامانجی ئاماژەدان بە بەشداریکردنی ژنان لەکەرتی ئەمنی لەناوەوە و دەرەوەی عێراق بوو، بەم بۆنەیەوە پەرلەمانتار هیلالی وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا جەختیکردەوە لەسەر ڕۆڵی بەرچاوی ژنانی عێراق لەهەموو بوارەکانی ژیانی کاركردندا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٩ / ١١ / ٢٠٢٢