شاندێکی لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی بەسمایە دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٣٠/١١/٢٠٢٢ شاندێکی لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڤیان عهبدولعهزیز سەرۆکی تەمەنی لیژنەو حسین سەعبەری جێگری سەرۆکی لیژنەو دوو ئەندامی لیژنە کە پێکھاتبوون لە پەرلەمانتار ئامانج مەحمود و موحەمەد زیادی، سەردانی کۆمەڵگەی بەسمایەی نیشتەجێبوونی کرد،
ئامانجی سەردانەکە ئاگاداربون بوو لە وردەکاریی پرۆژەی بەسمایەو کێشەو لەمپەرەکانی بەردەم دەستەی وەبەرھێنان بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە، ههروهها تاوتوێكردنی ئەو ڕێوشوێنانەی کە دەبنە ھۆی کەمکردنەوەی کێشەکان و دووبارە دەستبەکاربوونی کۆمپانیای ھەنوای کۆری لە کاردکردن لە پرۆژەکەدا.
لە گفتوگۆکاندا سەرۆکی لیژنە جەختیکردەوە لەپێویستی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان لە داھاتوویەکی نزیکدا بۆ ئەو مەبەستەش دیدار سازدەکەن لەگەڵ کۆمپانیا کۆریەکەدا بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکیەکانی نێوان ھەردوولا.
لهلای خۆیەوە پەرلەمانتار سەعبەری ئاماژەیکرد بە ئەنجامدانی سەردانێک لەلایەن لیژنەکەیانەوە بۆ لای باڵێۆزی کۆریا لە بەغداد تاوەکو قهناعهت به کۆمپانیاکە بکەن ھەوڵەکان بخاتەگەڕ بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان و گەڕانەوە بۆ کارکردن لەماوەیەکی نزیکدا بە مەبەستی تەواو کردنی پرۆژەکە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣٠ ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢