ئەنجومەنی نوێنەران كۆتایی بە خوێندنەوەی پێنج یاسا هێنا و متمانەی بە هەردوو وەزیری نیشتەجێكردن و ژینگە بەخشی

لە دانیشتنی یانزەیەمی خۆیدا ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆكایەتی بەڕێز محەمەد حەلبوسی بە ئامادەبوونی 208 ئەندام كۆتایی بە خوێندنەوەی یەكەمی پێنج پڕۆژە یاسا هێنا.
لەدەستپێكی دانیشتنەكەدا، ئەنجومەن دەنگی دا بە پێدانی متمانە بە بەڕێز بەنگین عەبدوڵا ڕێكانی وەك وەزیری ئاوەدانكردنەوە ونیشتەجێكردن و شارەوانییەكان و ئەشغالی گشتی و بەڕێز نزار محەمەد سەعید ئامێدی وەك وەزیری ژینگە لەسەر داوای رەوانەكراوی بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ تەواوكردنی كابینە وەزارییەكە.
دواتر هەردوو وەزیر لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەراندا سوێندنی دەستورییان خوارد.
هەروەها ئەنجومەن كۆتایی بە خوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژەیاسای ڕاستاندنی ڕێككەوتننامەی هاوكاری ئابوریی و بازرگانیی و زانستیی و هونەریی نێوان هەردوو حكومەتی كۆماری عێراق و حكومەتی هەنگاریا هێنا.
هاوڕێ لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی هەردوو پڕۆژەیاسای پەیوەست بوونی كۆماری عێراق بە ڕێكەوتننامەی ئاسایشی ناوكیی و ڕێككەوتننامەی هاوبەشی تایبەت بە ئاسایشی مامەڵەكردن بە سوتەمەنی بەكارهاتوو وهەروا ئاسایشی مامەڵەكردن لەگەڵ پاشماوە تیشكدەرەكان تەواو كرد.
هاوكات ئەنجومەنەكە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژە یاسای ڕاستاندنی ڕێكەوتننامەی هاندان و پارێزگاریكردنی وەبەرهێنان لە نێوان حكومەتی كۆماری عێراق و حكومەتی شانشینی عەرەبی سعودیدا ئەنجامدا.
هەروەها ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژەیاسای ڕاستاندنی ڕێككەوتننامەی دووركەوتنەوە لە دوو باج وەرگرتن و ڕێگریكردن لە بەقاچاخبردنی سامان، كە پەیوەندیدارە بە باجی داهات و سەرمایەوە لە نێوان حكومەتی كۆماری عێراق و حكومەتی دەوڵەتی كوەیت.
ئەمەو ئەنجومەنی نوێنەران كۆتایی بە خوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژەیاسای ئازادی ڕادەربڕین و كۆبوونەوە و خۆپیشاندان هێنا، دواتر بڕیاردرا كۆبوونەوەكە هەڵبگیرێت بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
3/12/2022