لیژنەی ئافره‌ت خێزان و منداڵی پەرلەمان بەشداری له ڕێوڕه‌سمی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنان لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
لە سەر بانگهێشتی بەشی تواناسازی ژنان له وەزارەتی تەندروستی، ئیبتسام هیلالی سەرۆکی تەمەنی لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ ئەمڕۆ دووشەممه 28/11/2022 بەشداری کرد ڕێوڕه‌سمی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بەژنان.
پەرلەمانتار هیلالی وتارێکی پێشکەشکرد، تیایدا جەختی لەسەر ڕۆڵی لیژنەی ئافره‌ت كرده‌وه له ده‌ركردنی ئەو یاسایانە کە زامنی مافی ژنانن و توندوتیژی و نادادپەروەری و دابینکردنی ناهێڵێت، هه‌روه‌ها ژیانێکی ئازاد‌و شایستەی بۆیان دابین ده‌کات.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٨ / ١١ / ٢٠٢٢