لەسەر ڕاسپاردەی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا لیژنه‌ی په‌رله‌مانیی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له‌ڕاستییه‌كان ده‌رباره‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می راوێژكاری ئه‌نجامده‌دات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28/11/2022 لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لیژنه‌ی په‌رله‌مانیی تایبه‌ت به‌لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسییه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك كۆبونه‌وه‌ی راوێژكاری دووه‌می له‌باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه‌كانی لیژنه‌كه ئه‌نجامدا، كه‌پێكهاتبوون له لیژنه‌كانی ( ئاسایش و به‌رگری ، گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كان ، ده‌ستپاكی په‌رله‌مان ) بۆ ليَكؤلَينەوە لەسه‌رپێچی و پێشێلكاری و كێشه ئه‌منی و هونه‌رییه‌كانی پرۆژه‌ی فرۆكه‌خانه‌كه .
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆسییه‌كه کرا به تێروته‌سه‌لی و، تێبینی و زانیارییه‌كان له‌وبارەیەوە تۆمارکران، ئامادەبوان رێككه‌وتن به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوا لەلایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بکەن كه پێکدێن لە: ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك ، ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ، ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتێكی دیاریكراودا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی لیژنه‌كه بده‌نه‌وه، بۆ گرتنەبەری هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو بەرامبەر دۆسییه‌كه .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
دووشه‌ممه 28 ی تشرینی دووه‌می 2022