لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له‌په‌رله‌مان میوانداری شاندێكی په‌یمانگای یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23/11/2022لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له‌په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار شه‌ریف سلێمان سه‌رۆكی ته‌مه‌ن و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامه‌كانی ، میوانداری شاندێكی په‌یمانگای یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی و مافه‌كانی مرۆڤیان كرد بۆتاووتوێكردنی دۆسییه‌ی ئافره‌ته ئێزیدییه رزگاربووه‌كان .
له‌میواندارییه‌كه‌دا باسی دۆسییه‌ی ئاواره‌كان و كێشه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ناسنامه‌ی فه‌رمییان كرا و ، وێڕای ئه‌وئاسته‌نگانه‌ی رووبه‌ڕووی جێبه‌جێكردنی یاساكان ده‌بێته‌وه ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی بایاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراكه‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا كه‌ته‌رخانی دارایی تیایه بۆ ئێزیدییه رزگاركراوه‌كان كه له‌جێبه‌جێكردنیدا رووبه‌ڕوی ئاسته‌نگ بۆته‌وه .
هه‌روه‌ها تاوتوێی یاسای ئافره‌ته ئێزیدییه رزگاربووه‌كان و كاری لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند به‌وه‌رگرتنی داواكارییه‌كانیان كرد ، له‌كاتێكدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ جه‌ختیكرد له‌وه‌ی كه لیژنه‌كه‌ی میوانداری ئیداره‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی رزگاربووه‌كان ده‌كات بۆگوێگرتن له‌ڕا و بۆچونیان و به‌رامبه‌ر كێشه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسا ده‌وه‌ستینه‌وه .
شاندی په‌یمانگاكه پێشنیاری سازكردنی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له‌په‌رله‌مان و په‌یمانگای یاساكانى نێوده‌وڵه‌تی و وه‌زاره‌تی كۆچبه‌ران بكرێت بۆ تاووتوێكردنی پرس و دۆسییه‌كان .
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
23/11/2022