جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی لە پەرلەمانتار یاسر وتوت دەكات بەبۆنەی كۆچی دوایی براكەی

بەڕێز موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی دووشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2022، سەرەخۆشی لە پەرلەمانتار یاسر ئەسكەندەر وتوت ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری كرد، بە بۆنەی كۆچی دوایی براكەی خوا لێی خۆشبێت.

جێگری یەكەم سەرەخۆشی لە بەرێزیان و خانەوادەی كۆچكردوو كردو، لەخوای گەورە داواكارە بیخاتە بەر رەحمەت و بەزەیی خۆیی و سەبوری خانەوادەكەشی بدات.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٢/١١/٢٨