‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان پێشوازی لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی مەیسان و پۆلیسی پارێزگاکە دەكات

‎پەرلەمانتار کەریم عەلیوی ئەلمحەمەداوی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان، ڕۆژی دووشەممە پێشوازیكرد لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی مەیسان لیوا ڕوكن سەباح عەزاوی، لەگەڵ فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکە لیوای مافناس عەلی حەسەن ئەلمەیاحی، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی‌ ئەمنی پارێزگاکە.
‎لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە کاروباری ناوخۆ کرا، هەروەها گرنگترین دۆسیەکانی پەیوەندیدار بە بارودۆخی ئەمنی و پلانی ئامادەکراو بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری.
‎لە بەرامبەریشدا سەرۆکی لیژنەکە جەختیكرده‌وه‌ لەسه‌ر ئه‌وه‌ی‌ کە پێویستە بەدواداچوونێکی ڕاستەقینە بکرێت بۆ هەموو حاڵەتە نەرێنییەکان، جگە لە چڕکردنەوەی هەوڵە ئەمنییەکان و چالاککردنی ڕۆڵی کۆنترۆڵە دەرەکییەکان و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی کە خاوەن تاوانە ڕێکخراوەکان هەوڵ دەدەن بەکاری بهێنن, جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگی چالاککردنی لایەنی تەکنەلۆژیا بە زیادکردنی بەکارهێنانی کامێراو بڵاوکردنەوەیان لە هەموو شەقامە سەرەکییەکانی شارو ناوەندی پارێزگاکە، بەمەبەستی دۆزینەوەی خراپەکارەکان و کەمکردنەوەی نیشانەکانی پێشێلکردنی یاسا.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٣/٤