‎لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی میوانداری وەزیری سەرچاوەکانی ئاو و ستافی پێشکەوتووی‌ وەزارەتی ده‌كات

‎لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار لەیلا تەمیمی سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی دووشەممە 4/3/2024 میوانداری وەزیری سەرچاوەکانی ئاو و ستافی پێشکەوتووی وەزارەت کرد.
‎لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی لەگەڵ وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان و ستافی پێشکەوتووی وەزارەت گفتوگۆیان کرد لەسەر پڕۆسەی نیمچە ساڵانەی پڕۆژە تەواوکراوەکان و ڕێژەی لادان و هۆکارەکانیان لە نێو ئەولەویەتەکانی حکومەت لە بەرنامەی كاری وەزارەت و تەوەری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و كارگێڕی‌ و پڕۆژەی بەڕێوەبردنی ئەلیکترۆنی و ڕەوانەکردنی کارەکە بۆ کۆمپانیایەک دوای گفتوگۆکردن لەسەر بڕی پێویست بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەو پشکنینی پێشنیارەکان بۆ کۆمپانیاکان و دەستپێکردنی پرۆسەکردن و هەموو ئەو کارەی کە پابەندە بە گرێبەستەکەوەو دیاریكردنی تەرخانکردنی دارایی بەپێی کاتە دیاریکراوەکان.
‎لە کۆبوونەوەکەدا باس لە وردەکارییەکانی تەواوکردنی نۆژەنکردنەوەی پڕۆژە کشتوکاڵییەكانی‌ ئاودێری‌ و چاککردنەوەی سیستەمی ئاودێری و باشترکردنی بەڕێوەبردنی ئاودێری كرا، بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنان و ئامادەکردنی دیزاین بۆ پڕۆژەکانی ئاودێری لە حەوزی ڕووباری فورات و گۆڕینی بۆ ئاودێری کراوەو دەستپێکردنی جێبەجێکردنی دیزاینە تەواوکراوەکان لە کاتێکدا وەزارەت ئەم پرۆسەیەی تەواوکردبێت لە نیوەی یەکەمی ساڵدا، بە پابەندبوونی بە بەرنامەی حکومەته‌وه‌.
‎هه‌ر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشکەوتنی وەزارەت کرا لە مامه‌ڵه‌كردنی‌ له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی‌ گۆڕانی کەشوهەواو کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگەی عێراق بەهۆی وشکەساڵی و بە بیابانبوون و ڕۆڵی لە پەیوەندییە دەرەکییەکانی عێراق و هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی جیهان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کۆنفرانسی جیهانی بۆ کەشوهەواو کەمکردنەوەی ئەو زیانانەی کە لە ئەنجامدا بە عێراق گەیشتووه‌، هەروەها کۆکردنەوەو ئامادەکردن و شیکردنەوەی داتاو ڕاپۆرتە پێویستەکان بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی ڕاپۆرتی سەرەتایی بۆ نوێکردنەوەی لێکۆڵینەوە لە ستراتیژی سەرچاوەکانی ئاو و زەوی، بە ڕەچاوکردنی گۆڕانی کەشوهەواو هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان لەم ڕووەوە، هەروەها پڕۆژە ڕاگیراوەکانی پلانی وەبەرهێنان بۆ وەزارەتەکان و پارێزگاکان کە ڕێژەی تەواوکردنیان لە سەدا ۷۰ بەرەو سەرەوە دەبێت، بەتایبەتی پڕۆژەکانی ئاو و پاکوخاوێنی و نەخۆشخانەکان و قوتابخانەکان و پڕۆژەکانی دیکە، هەروەها پڕۆژەکانی ئاو لە بەسرە و ساماوە و هەموو پارێزگاکان و پێداچوونەوە و پێشکەشکردنی پلانی پڕۆژەی ستراتیژی بۆ سندوقی پاڵپشتی پرۆژەکانی ئاودێری بۆ بیست ساڵی داهاتوو.

 

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٣/٤