لیژنەی ئاسایش و بەرگری كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی دەستدرێژییە بەردەوامەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق

بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار خالید عوبێدی وبەئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی لیژنەكە، لیژنەی ئاسایش و بەرگری كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ڕێكخست بۆ تاوتوێكردنی دەستدرێژییە بەردەوامەكانی توركیا بۆ سەرخاكی عێراق كە دوایینیان ئەو بۆردوومانەی هاوینەهەواری پەرەخ لە قەزای زاخۆی سەر پارێزگای دهۆك بوو.
لیژنەكە ڕوونی كردەوە كە كۆبوونەوەكەیان بەمەبەستی چارەسەری گونجاو بوو بۆ ڕاگرتنی پێشێلكارییەكانی توركیا بۆ سەر سەروەری عێراق و ئاماژەی دا بە دواخستنی بڕیارەكەی لە دوای ئاگاداربوون لە دۆسییەی حكومییی و دەرەنجامی لێكۆڵینەوەكە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ئەندامانی لیژنەكە جەختیان كردەوە لەسەر بەرپرسیارێتی حكومەت بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییانی عێراق، ئەوەشیان ڕوونكردەوە كە لایەنی توركی سەروەری عێراق پێشێل دەكات بە بیانووی شەڕكردن لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) ئەوەشیان ئاشكرا كرد كە جوگرافیای ئەو ناوچەیەی پارتەكە گرتوویەتی هەڵەمووت و سەختە وهەرئەوەش وایكردووە كە لە ڕووی سەربازییەوە دژوارو و ئەستەم بێت.
هەروەها جەختیشیان كردەوە لە سەر پێویستی ڕاگرتنی ئەو پێشێلكارییانە و فشار خستنەسەر لایەنی توركیا بە پێشێلنەكردنی سەروەری عێراق بە پێی چوارچێوە یاسایی و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان.
لیژنەكە ئاماژەی بەوەشدا كە چاوەڕوانی دەرەنجامەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوەكە دەكات بۆ ئەوەی دواتر ڕای خۆی لەوبارەوە بدات، ئەوەشی دووپات كردەوە كە پرسی پارتی گەلی كوردستان پێویستە چارەسەر بكرێت كە لە ئێستادا بووە بە ڕێكخراوێك كە گەلێ ڕەگەز و نەتەوەی جیاواز جگە لە كورد لە خۆ دەگرێت، ئەوەش دەكەوێتە سەر ئەستۆی حكومەتی عێراقی، ئاماژەی بە گرنگی بڵاوكردنەوەی هێزە عێراقییەكان و دابینكردنی دەزگای پێشكەوتودا كە گرنگترینیان دانانی كامێرەی حەرارییە لەسەر سنوری عێراق توركیا بۆ ڕاگرتنی چالاكییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK)
هەر لەم چوارچێوەدا بڕیاردرا دواتر كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لە نێوان هەردوو لیژنەی ئاسایش و بەرگری و پەیوەندییەكانی دەرەوە گرێ بدرێت بۆ دەركردنی كۆمەڵە بڕیار و ڕاسپاردەیەكی تایبەت بە دەستدرێژییەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق و بەرزكردنەەوی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن