لیژنەی یاسایی پەرلەمانی بڕیار دەدات میوانداریی ژمارەیەک بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی داد بکات

لیژنەی یاسایی ئەمڕۆ دووشەممە بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ( موحەممەد عەنوز) سەرۆکی تەمەن و ئەندامانی لیژنە. کۆبۆوە بۆ تاوتوێ ی کۆمەڵێک بابەتی گرنگ
کۆبوونەوەکە به‌مه‌به‌ستی‌ باسکردنی‌ ئەو تەوەرانە بوو کە بڕیارە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ ژمارەیەک بەڕێوبەری گشتی سەر بە وەزارەتی داد گفتوگۆیان لە بارەوە بکرێت.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکە گفتوگۆی‌ قۆناغی داھاتووی کاری یاسادانان كراو جەختیشیان لەوە کردەوە کە دەبێت ھەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ دەركردنی‌ یاسا گرنگەکان.

ئەنجوومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٥/٧/٢٠٢٢