لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كان تاوتوێی گرێبه‌ستی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/11/2022 لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار زه‌هره به‌چاری و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه‌كانی میوانداری سه‌رۆكی ده‌زگای جێبه‌جێكاری ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران وكادیره پێشكه‌وتووه‌كانی ده‌سته‌كه‌یان كرد.
لیژنه‌كه له‌میانی میواندارییه‌كه‌دا تاووتوێی دۆسییه‌ی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆمی كرد و كه‌له 30/8/2022 كۆتایی هاتووه و له‌ڕووی یاسایی ودارایی و هونه‌ری كۆمپانیاكه‌وه و ، هه‌روه‌ها لیژنه‌كه ئه‌و باج و قه‌رز سزایانه‌ی له‌ئه‌ستۆی كۆمپانیای كۆره‌كدا هه‌یه تاووتوێیكرد له‌گه‌ڵ گرێبه‌سته‌كانی مۆڵه‌ت پێدانی كۆمپانیاكانی مۆبایل ، لای خۆیه‌وه لیژنه‌ی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كان جه‌ختیكرد له پێویستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی وپیاده‌كردنی رێساكان له‌وباره‌یه‌وه و پابه‌ندبوونی كۆمپانیاكه به‌یاسایی و دارایی و هونه‌رییه‌وه و ، گرنگترین رێوشێنی ده‌سته‌كه له‌به‌رامبه‌ر سه‌رپێچی كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یه كێ به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرێت و جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه كه‌چۆن وڵات و هاووڵاتیان مافیان هه‌یه كۆمپانیاكه‌ش وه‌ك ئه‌وان مافی هه‌یه
هه‌روه‌ها له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كواڵێتی خزمه‌تگوزاری و بازنه‌ی روماڵكردنی له‌پارێزگاكان و گرنگی گرێبه‌ستی درێژخایه‌ن كه‌په‌یوه‌سته به‌كۆمپانیاكانی مۆبایله‌وه و گرنگی دروستكردنی وه‌به‌رهێنانێكی درێژخایه‌ن به‌ئاماده‌كردنی ژێرخانی ئابووری له‌ڕێی پێشكه‌شكردنی ئۆفه‌ر و كاركردن له‌چوارچێوه‌ی یاسای وه‌به‌رهێناندا ، وێڕای ئه‌و رێوشوێنانه‌ی گیراوه‌ته‌به‌رسه‌باره‌ت به‌ئه‌پلیكه‌یشنی سۆشیال میدیا و پێویسته بۆ ئه‌م ئپلیكه‌یشنانه‌ش یاسای بۆده‌ربكرێت تاسوودیان لێوه‌رگیرێت
هاوكات لیژنه‌كه گوێبیستی ئه‌و ئاسته‌نگ و كێشانه بوو كه له‌پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنیدا رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه و هه‌روه‌ها میكانیزمی پیاده‌كردنی كاره‌كانیان له ده‌سته‌كه‌دا و ، په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كانی لیژنه‌كه گوێبیستی ئاسته‌نگه‌كان بوون وتاووتوێی چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆكرد و ، وتیشیان پێویستی به‌پشتیوانی هه‌یه له‌ڕێگه‌ی پشتگیریكردنیانه‌وه له‌خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا و بۆدووركه‌وتنه‌وه له‌ودواكه‌وتنانه‌ی رووبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه و ، وێڕای رۆڵی گرنگی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران كه‌پشتیوانیان له‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان و چاره‌سه‌ركردنی گه‌نده‌ڵیدا كردووه.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2/11/2022