لیژنه‌ی‌ تەندروستی پەرلەمانی لە گەڵ وەزارەتی تەندروستی و سەندیکای تەندروستی تاوتوێی نرخ و ڕەچەتەی دەرمانسازی دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 2/11/2022 لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانتار سیهام موسەوی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی، میوانداری نەقیبی‌ دەرمانسازان و پزیشک و ددانسازانی کرد، و بەڕێوەبەری گشتی بەشی پشکنین و بەشی کلینیکە ناوخۆیەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ تاوتوێکردنی نرخی دەرمان و ڕەچەتەکان.
لە کۆبونەوەکەدا نه‌قیب و بەڕێوەبەرە گشتیەکان ڕوونکردنەوەیەکی وردیان لە سەر نرخی دەرمان و میکانیزمی پشکنین و کۆنتڕۆڵکردن پێشکەش کرد، هه‌روه‌ها سەردانی مەیدانی و لیژنەی داخستنی سەرپێچی دەرمانخانەکان، هەروەها باس لە ڕۆڵی یاسا کارپێکراوەکان لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەدا کرا کە بە هۆی نرخ وکواڵیتی دەرمانەوە دروستبووە.
لیژنە جەختی لە سەر گرنگی کاراکردنی کۆنتڕۆڵی دەرمان کردەوەو پێشنیازی کردنەوەی تاقیگەکانیشی کرد بۆ پشکنینی ئەو دەرمانانەی دەچنە ناو عێراقەوە بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە دەرمانی گەندەڵی و خراپ.
جەختیشی لە سەر پێویستی پێدانی گرنگی نرخی دەرمانسازی کردەوە لە ڕووی زیادکردنی ڕێژەی چاودێری و پشکنین و لێپرسینەوەی سەرپێچیکاران بۆ دڵنیابوون لە بوونی بەربەستێکی راستەقینە کە کۆنتڕۆڵی جدی لەسەر نرخەکان مسۆگەر دەکات.
هەروەها پرسی چاپکردنی ڕەچەتەکان لە لایەن پزیشکەکانەوە تاوتوێکرا، ولێژنە جەختی کرده له‌ سەر پێویستی بە کارهێنانی له کلینیکه پزیشکییەکان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢ / ١١ / ٢٠٢٢