سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە گەڵ وەزیری تەندروستی کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی واقیعی تەندروستی لە عیراق

سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ ئەرشەد ئەلسالحی ڕۆژی چوارشەممە لەبارەگای وەزارەت لەگەڵ دکتۆر ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی کۆ بووەوە .

سەرۆکی لیژنەی پەرلەمانی گفتوگۆی لە گەڵ وەزیری تەندروستی کرد بۆ باشترکردنی واقیعی تەندروستی لە سەرانسەری وڵات و پارێزگای کەرکوک بە تایبەتی لە ڕێگەی دابینکردنی پشتیوانی بۆ کەرتی تەندروستی و پشتیوانیکردنی بنکە تەندروستییەکان بە ستافی پزیشکی و ئامێر و پێداویستییەکان، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی بەڕێز ئەلحەسناوی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی نوێیەوە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢ / ١١ / ٢٠٢٢