لیژنه‌ی‌ کاری پەرلەمانی‌ بەشداری له‌ سیمینارێکی دیالۆگ لە سەر فراوانکردنی بیمەی کرێکاران دەکات

لیژنەی کارو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پەرلەمان بەشداری لە سیمینارێکی دیالۆگدا کرد کە لە لایەن زانکۆی تەکنیکی باکووری نەینەواوە ڕێكخرا، بۆ تاوتوێكردنی‌ دۆسیه‌ی‌ فراوانکردنی پاراستن و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی کرێکارانی کەرتی تایبەت و ناڕێکوپێک بگرێتەوە.
لیژنەی کار لە کۆڕەکەدا بە نوێنەرایەتی پەرلەمانتار باسمە بەسیم و ئامادەبوونی نوێنەری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کرێکاران و نوێنەری یەکێتی ئەوروپا و نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی عێراق بەڕێوەچوو.
کۆڕەکە بریتی بوو لە گفتوگۆ و دیالۆگ لە سەر فراوانکردنی پاراستن و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکارانی خۆکار و نا ڕێکوپێک و کۆمەڵێک ڕاسپاردە ده‌ركران.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣ / ١١ / ٢٠٢٢