دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا پیرۆزبایی لەسەرۆك بارزانی دەكات بەبۆنەی تازەكردنەوەی متمانەو هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

لەبەیاننامەیەكدا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەخۆشحاڵی و شانازییەكی زۆرەوە پیرۆزبای گەرمی ئاراستەی جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی كرد، بەبۆنەی تازەكردنەوەی متمانەو هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەكۆنگرەی گشتی چواردەیەمینی حزب، كە ئەمرۆ پێنج شەممە 3/11/2022 لە پارێزگای دهۆك دەستی بەكارەكانی كرد.

هاوكات بەڕێزیان، پیرۆزبایی لەهەریەك لەبەرێزان نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەجێگری یەكەمی حزب و هەڵبژاردنی بەڕێز مەسرور بارزانی بەجێگری دووەمی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد، هەر بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ئەندامان و كادێرانی حزب و جەماوەری خەڵكی كوردستانیش كرد.

دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا جەختیشیكرد لەوەی، بەستنی كۆنگرە لەم قۆناغەدا هەنگاوێكی گرنگە بە ئاراستەی درێژەپێدانی پرۆسەی بنیاتنان و گەشەپێدان و پتەوكردنی ئەزموونی دیموكراسی و پاراستنی دەستكەوتەكان، وتیشی: پارتی دیموكراتی كوردستان ناسراوە بەمێژووە درێژەكەی و تێكۆشانی شەرفمەندانەی نیشتمانی و، قوربانی گەورەشیداوە لەپێناو ئازادی و دیموكراسی وڵاتدا.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
3ی تشرینی دووەمی 2022