سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە مەسعود بارزانی دەکات بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بەبۆنەی بەستنی کۆنگرەی چواردەی حزب و نوێکردنەوەی متمانە پێی وەک سەرۆکی ئەو حزبە.

لە دەقی پیرۆزباییەکەدا هاتووە:

جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەژێر ناوی ( نوێبونەوە – دادپەروەری – پێکەوەژیان) و دووبارە نوێکردنەوەی متمانە پێتان بۆ سەرۆکی حزب.
تێکۆشانی دووروودرێژتان لە کاروانی خەبات و فیداکاری و پابەندی کۆمەڵانی خەڵک و کادرانی حزب و شانازییان بە سەرکردایەتیان دڵنییایی دەدات و هیچ گومانێکی تیا نییە لە زەرورەتی بەردەوامیتان لە لوتکەی سەرکردایەتی حزب؛ وەک پشتیوانی بۆ کاروانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری گەلی هەرێم و رۆڵی لە پتەوکردنی ئەزمونی دیموکراتی لە عێراق.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
3 تشرینی دووەم 2022