لیژنه‌ی‌ کاری پەرلەمانی میوانداری ئه‌ندامانی سه‌ندیکای دەرمانسازان دەکات بۆ گفتوگۆکردن له سەر هەموارکردنی یاسای سه‌ندیکا

لیژنەی کار و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار حوسێن عەرەب، جێگری سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه‌، میوانداری ئەندامانی سەندیکای دەرمانسازانیان کرد، بە ئامادەبوونی نوێنەری لیژنەی یاسایی پەرلەمان، ڕۆژی چوارشەممە 21/2/2024 بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەموارکردنی یاسای سەندیکای دەرمانسازان .
لە میوانداریەکەدا گفتوگۆیان لەسەر پێشنیارەکانی ئەندامانی کۆمەڵەکە کرد لە هەموارکردنەوەی ماددەو بڕگەکانی یاساکەو ڕێسا ناوخۆییەکانی کۆمەڵەکەو میکانیزمی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ سەرۆک و ئەندامانی و گرنگی گرتنەبەری ڕۆڵی لە پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی دەرمانسازان و باشترکردنی ئاستی پیشەیی و کوالێتی لە بواری دەرمانسازیدا کۆنترۆڵکردنی پیشەسازی بوارەکانی دەرمان و تەندروستی گشتی .
پەرلەمانتار حوسێن عەرەب جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە سەندیکا دەنگی دەرمانسازان بێت لە پرسە پیشەیی و یاسایی و سیاسییە پەیوەندیدارەکاندا و ئاماژەی بەوەشکرد کە هەموارکردنەوەی یاساکە دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و ئەندامانی سەندیکاو دەستەیەکی نوێ دەستپێدەکات و هەموو سەندیکاکان هاوکاری دەزگا حکومییەکان و ڕێکخراوە تەندروستییەکانی دیکە دەکەن بۆ پەرەپێدانی سیاسەت و یاسای پەیوەست بە دەرمانخانەکان و دڵنیابوون لە سەلامەتی نەخۆشەکان .
هەروەها پێویستی پێدانی مۆڵەت و مۆڵەتی پیشەیی بە پێی کۆنترۆڵ و ڕێنماییەکان و کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکان لە کردنەوەی دەرمانخانەکان و فرۆشگا بێ مۆڵەتەکان .
وتیشی پێویستە ڕۆڵی سەرپەرشتیاری چالاک بکرێت لە سەرپەرشتیکردنی کارەکانی سەندیکاکان و پابەندبوون بە بەرواری هەڵبژاردنەکانەوە و ئەندامانی سەندیکا پابەندبن بە یاساکانی بەڕێوەبردنی پیشەکەو کار بکەن، بەپێی ستانداردە پیشەییە ڕێککەوتووەکان و ئاماژە بە گرنگی پەرەپێدانی میکانیزمێک بۆ کارلێککردن و پەیوەندیکردن لە نێوان دەرمانسازان و باشترکردنی هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و ئەزموون و پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی دەرمانسازان و بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەیی و جۆرایەتی لە بواری دەرمانسازیدا .

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢١ / ٢ / ٢٠٢٤