موحسین مەندەلاوی سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵەی پەرلەمانیی ئاسیا تاوتوێی پتەوکردنی چوارچێوەی هاوکاری نێوان پەرلەمانەکان و حکومەتەکان دەکات

بەرێز موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری، لەگەڵ خاتوو ساحبە گافارۆفا، سەرۆکی کۆمەڵەی پەرلەمانیی ئاسیا، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی ئازربیجان، تاوتوێی رێگاکانی پتەوکردنی هاوکاری نێوان پەرلەمانەکان و حکومەتەکان و گەلانی ئاسیای کرد.

مەندەلاوی لەدیدارەکەدا، کە رۆژی پێنج شەممە، لە پەراوێزی بەشداری لە دانیشتنی گشتی چواردەیەمینی کۆمەڵەی پەرلەمانیی ئاسیا بەڕێوەچوو، جەختیکرد، ئەو بارودۆخ و پێشهاتانەی ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینێت، زۆر وردو مەترسدارەو پێویستی بە هەماهەنگی زیاترو هاوکاری هەرێمایەتی هەیە، بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە کیشوەری ئاسیاو پێویستی بە هەوڵێکی زۆر هەیە، بۆ نەهێشتنی بەربەستەکان، کە رێگرن لە بەردەم فەراهەمکردنی پێداویستیەکانی گەلانی کیشوەرەکە.

 

نوسینگەی رۆژنامەوانی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٢/٢/٢٢