لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پەرلەمانی ئاسیا لە باکۆ دەکات
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە سەرۆکایەتی په‌رله‌مانتار جەبار کینانی جێگری سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی په‌رله‌مانتار خاتوو ڤیان سه‌بری و په‌رله‌مانتار حەیدەر سەلامی و په‌رله‌مانتار فاتیمە عیساوی ئەندامانی لیژنەکە، بەشدارییان لە کۆبوونەوەی ١٤هەمدا کرد لە ئەنجومەنی جێبەجێکاری کۆمەڵەی پەرلەمانی ئاسیا‌و کۆبوونەوەکانی لیژنە تایبەتمەندەکان کە لە باکۆی پایتەختی ئازەربه‌یجان بۆ ماوەی ٢٠-٢٤ی شوباتی ئەم مانگە بەڕێوەچوو.
لە میانی دیدارەکەدا کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی پەرلەمانی ئاسیا پەسەند کراو جێگرانی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسیا هەڵبژێردران، ئەمە جگە لە وروژاندنی پرسی پەسەندکردنی لیژنەی فەلەستین وەک لیژنەیەکی هەمیشەیی لە ئەنجومەنی ئاسیادا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگەیاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤