لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ تاوتوێیكردنی كاره‌كانی یاسادانان كۆده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار عامر ئه‌لفایز و ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتار شه‌علان ئه‌لكره‌ییم جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی لیژنه‌و جێگری دووه‌م و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند یاسایه‌ك كۆبونه‌وه.
له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌نگیان له‌سه‌ر چه‌ند یاسایه‌كدا بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن به ئامانجی جێبه‌جێكردنی كاری یاسادانان و بخرێته‌ڕوو به‌رێكوپێكی و تاوتوێكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌سته به سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه.
دواتر لیژنه تاوتوێی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی به‌ربه‌سته له به‌رده‌م كاری لیژنه كرد، وێڕای ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی داهاتوودا كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجام بده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی هه‌وڵ و ئه‌ركه‌كانی لیژنه.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
20 ی تشرینی دووه‌می 2022