لیژنه‌ی خوێندنی باڵا بڕیاری دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی دا بۆ به‌دواداچونی ژماره‌یه‌ك دۆسیه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، لیژنه‌ی فێركردنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به سه‌رۆكایه‌تی موزاحیم خه‌یات، سه‌رۆكی به ته‌مه‌نی لیژنه‌و ئه‌ندامه‌كانی، كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی كاره‌كانی خۆی رێكخست.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك بابه‌ت تاوتوێ كران، كه په‌یوه‌ندارن به واقیعی خوێندنه‌وه.
ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه بڕیاریاندا لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی دروستبکرێت به ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانتار ئه‌سما كه‌مبه‌ش و محه‌مه‌د به‌یاتی و راوێژكار محه‌مه‌د به‌یاتی، به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندنی باڵا‌و فراوانكردنی كورسییه‌كانی خوێندنی باڵا له‌گه‌ڵ کەمکردنەوەی كرێی خوێندنی تایبه‌تی حكومی و كرێی خوێندنی ئێواران له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌زاره‌تی فێركردن.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
٢٣/٦/٢٠٢٢