وەفدە پەرلەمانییەكەی عێراق بەشداری لە پێشانگایەكی هونەریی تایبەت بە وێنەی پەنابەران دەكات

وەفدی پەرلەمانی عێراق بەشداریكرد لە پێشانگایەكی هونەری، كە لە پەراوێزی كۆنگرەی نیودەوڵەتی بۆ كۆچ لەشاری ئەستەنبوڵی توركیا ڕێكخراو، تایبەتكرابوو بە گوزرارشتكردن لە ئازارەكانی پەنابەران .

پیشانگاكە، كە پەرلەمانتار ئیڤان فائق سەرۆكی وەفدی عێراق و پەرلەمانتار ڤیان دەخیل ئامادەیبون، وێنەیەكی زیندوو بوو لەبەرجەستەكردنی ئازارەكانی پەنابەران و كۆچبەران لەسەرجەم وڵاتان، بە پەنابەرانی عێراقیشەوە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
22/6/2022