لیژنه‌ی خوێندنی باڵای پەرلەمان تاوتوێی هێنانەکایەی خوێندنی باڵا لە زانکۆ ئەهلییەکان دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی په‌رله‌مانتار مزاحیم ئه‌لخەیات سەرۆکی لیژنەکە و بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی لیژنه، میوانداری ستافی پێشکەوتووی وەزارەتی پەروەردەی کرد، بۆ تاوتوێکردنی بابه‌تی هێنانه‌كایه‌ی خوێندنی باڵا لە کۆلێژە ئەهلییەکان.
لیژنەکە گوێبیستی سەرنج و تێبینییەکانی وەزارەتی پەروەردە بوو سەبارەت بە هێنانه‌كایه‌ی خوێندنی باڵا لە بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلیەکان.
شاندی وەزارەت ئاماژەیان بەو هەوڵانە کرد کە بە مەبەستی پەرەپێدانی خوێندنی باڵای ئەهلی دراون، ئاماژەشیان بە پەیوەندی بەردەوامیان لەگەڵ زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان کرد، هه‌روه‌ها ئاماژەیان بە بوونی پۆلێنبەندییەکی ناوخۆیی بۆ زانکۆ ئەهلییەکان کرد، بەو هیوایەی كه زانکۆ کێبڕکێکارەکان بچنە ناو پۆلێنبەندی جیهانییەوە.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگەیاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2/28/2024