لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە میوانداری کادری پێشکەوتووی پەیمانگای خزمەتگوزاری دەرەوە دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە سەرۆکایەتی پهرلهمانتار دیلان غەفوور سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی پهرلهمانتار جەبار کینانی جێگری سەرۆکی لیژنەکەو ئامادهبونی ژمارەیەک لە خانمان و بەڕێزانی ئەندامانی لیژنه، میوانداری ستافی پێشکەوتووی پەیمانگای خزمەتگوزاری دەرەوە لە بارەگای لیژنەکە لە بینای ئەنجومەنی نوێنەران کرد.
لیژنەکە بە ئامادەبوونی جێگری سکرتێری کاروباری پلاندانانی سیاسی و ڕاگری ئینستیتیوتی خزمەتگوزاری دەرەوە بهڕێز هیشام ئەلعەلاوی بەرپرسی بەشی کارگێڕی و یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگا ئیحسان عەللاوی و یاریدهدهری ڕاگری پهیمانگا بهڕێز حەیدەر نەجح، تاوتوێی پێشنیار و پرسیارەکانی لیژنه سەبارەت بە دانیشتنی دیپلۆماسی ژمارە (28) كرد.
فهرمانگهی ڕاگەیاندن
٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤