ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەو تاوتوێی سێ یاسا تەواو دەکات

ئەنجومەنی نوێنەران، لە دانیشتنی دوانزەیەمینی وەرزی یاسادانانی یەکەمی، ساڵی سێیەمی یاسادانان، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەم، کە رۆژی چوارشەممە، بە سەرۆکایەتی بەڕێز دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەن بەڕێوەچوو، ژمارەیەک یاسا خوێندنەوەی بۆ کرا.

لەسەرەتای دانیشتنەکەدا، پەرلەمانتار حەسەن سالم، بەبۆنەی 33هەمین یادی راپەڕینی شەعبانیە بەیاننامەیەکی خوێندەوە.

دواتر ئەنجومەن، دەنگیدا لەسەر راسپاردەی ئەننجومەنی وەزیران، بە دەستبەکارنەبونی ئەندامانی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی، تا کاتی دەنگدان لەسەریان لە ئەنجومەنی نوێنەران.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، فەمانیکرد پرسی کشانەوەی متمانە لە سەرۆکی تۆڕی هەواڵی عێراقی، بخرێتە دانیشتنی داهاتوو، لەسەر داوایەکی پەرلەمانیی، کە هاوپێچە بە واژووی 50 پەرلەمانتار.

پاشان ئەنجومەن، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژە یاسای کاغەزی دارایی و شمەک تەواوکرد.

ئەنجومەن، خوێندنەوەی راپۆرت و تاوتوێی پڕۆژە یاسای سزادانی، ژمارە(111) بۆ ساڵی 1969 تەواوکرد.

ئەنجومەنی نوێنەران، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازی یاسای سەندیکای پرۆگرامسازانی عێراق تەواوکرد، دوای زیادکردنی بۆ خشتەی کارەکان.

لەچوارچێوەی گفتوگۆ گشتیەکانیشدا پەرلەمانتاران کۆمەڵێک داواکاری و پێشنیازیان خستەڕوو، کە دیارترینیان، زیادکردنی تەرخانکراوی دارایی بۆ جێبەجێکردنی مادەی 140و زیادکردنی موچەی خانەنشینی ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی ناوحۆو و، هۆکاری دواکەوتنی خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و، داواکاری چاوێریکردنی مەزادکردنی دراو و کۆمەڵێک پێشنیازو داواکاری تر.

 

دواتر بڕیاردرا دانیشتنەکە هەڵبگیرێت

ئەنجومەنی نوێنەران

فەرمانگەی راگەیاندن

28 شوباتی 2024