لیژنه‌ی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی پەرله‌مان سەردانی وەزارەتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان دەکات

ڕۆژی 24ی شوباتی 2024 شاندێكی‌ لیژنەی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی په‌رله‌مانتار موزاحیم ئەلخەیات سەرۆکی لیژنەکە، سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان کرد.
لیژنەکە بە ئامادەبوونی پ.ی.د.عبدالفتاح عەبدولڕەزاق بریکاری وەزیر و پ.ی.د.ئیدریس هادی صالح سەرۆکی ئەمیندارانی زانکۆی نێودەوڵەتی تێشیک و پ.ی.د.سەڵاح سەعید سەرۆکی زانکۆی کۆمار پ.ی.د. د.ئەمین شێکار سەرۆکی زانکۆی فەرەنسی لوبنانی‌ و دکتۆر ژالا سەعید بەڕێوەبەری گشتی لێكۆڵینه‌وه‌كان و پلاندانان به‌ڕێوه‌چوو، تاوتوێی‌ هەماهەنگی هاوکاری له‌ نێوان لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان و وەزارەتی پەروەردە لە هەرێم سەبارەت بە یاسادانانی یاساکانی پەیوەست بە خوێندنی باڵا كرا.

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگەیاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
2/28/2024