لیژنه‌ی‌ تەندروستی پەرلەمان لەگەڵ ژمارەیەک پزیشک گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای چاندنی ئەندامەکان دەکات

لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دکتۆر ماجد شنگالی و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه‌، ڕۆژی چوارشەممە 28/2/2/2024 میوانداری ژمارەیەک پزیشکی پسپۆڕی بواری‌ زانستی میمۆری و بێهۆشکردن کرد، بۆ تەواوکردنی گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەی هەموارکردنی یەکەم بۆ یاسای گواستنەوەی ئەندامەکان .
لە میواندارییەکەدا گفتوگۆی فراوان بەڕێوەچوو، کە ئامادەبووان ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی بە زووترین کات بەردەوام بن لە ڕێوشوێنە یاساییەکان بۆ زاڵبوون بەسەر هەندێک لە کەموکوڕییەکانی یاسای پێشوو و گرنگی یاساکە لە کاتی ئێستادا .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٨ / ٢ / ٢٠٢٤