لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان سه‌ره‌خۆشی له موسڵمانان ده‌كات له یادی شه‌هیدكردنی ئیمامی عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵیب ئه‌میری ئیماندارن
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌موسڵمانان و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی كرد له یادی شه‌هیدكردنی یه‌كه‌م موسڵمان و جێنشینی پێغه‌مبه‌ری ده‌ستپاك (د.خ) و زامنكه‌ری هه‌تیوو هه‌ژاران و دژبه‌ری موشریك و سته‌مكاران و پارێزه‌رو مامۆستای كتێبی یه‌زدان و ئه‌میری ره‌وانبێژی و سه‌روه‌ری چاكه‌كارانو هاوسه‌ری زه‌هراو پاڵه‌وانی ئیسلام عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵیب باشترین سڵاوی خوای لێبێت
ژیاننامه‌ی ئه‌میری ئیمانداران پڕه له‌چاكه‌كاری و ئیمان و ئازایه‌تی و زانست و خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ر خۆشیان ویستووه‌و ته‌نها ئیماندارانیش خۆشیان ده‌وێت و كافره‌كانیش رقیان لێیه‌تی وه‌ك ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) له‌سه‌رسیفه‌ت و شته‌كانی تری وتویه‌تی دڵۆپێكه له ده‌ریاو ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ پێویستیمان به‌ئیمامی عه‌لییه ئه‌م ئۆمه‌ته په‌رتكراوه كۆبكاته‌وه كه ویستیان دوای ئه‌و لاوازتری بكه‌ن سه‌باره‌ت به بوێری خۆی ئه‌وانه‌ی سڕییه‌وه كه‌پێش ئه‌و به‌ئازاو بوێر وه‌سف ده‌كران و، كه‌سایه‌تی به‌خشنده‌یی به‌تایبه‌تی ناوازه‌یی جیاده‌كرایه‌وه كه كه‌سی تر خاوه‌نی نابێت له‌گه‌ڵ راستیدا بووه و پێگه‌شی لای پێغه‌مبه‌ر وه‌ك پێگه‌ی هارون بووه لای مو‌سا سڵاوی خوای گه‌وره له هه‌موویان و به‌چاكه‌كانیشی هێمای دادپه‌روه‌رییه كه له‌سه‌ر زه‌وی به‌رجه‌سته‌كراوه.
لێره‌وه لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان به‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانییه‌وه داوا له رۆڵی گه‌لی عێراقی مه‌زنمان ده‌كات به‌بێ گوێدانه ئایین و مه‌زهه‌به‌كان ئیلهام له‌م ژیاننامه‌و كه‌سایه‌تییه وه‌ربگرن وه‌ك پێشه‌نگی باش كه‌خاوه‌نی وته‌كه‌ی ( خه‌ڵك دوو جۆرن یان برای ئاینیته یان هاوشێوه‌ته له‌دروستبوندا )كه‌بۆته پێوه‌ری مرۆڤایه‌تی له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ، لیژنه‌كه‌ش داوا له‌سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ان ده‌كات سود له‌ئه‌زمونی سه‌روه‌ری وه‌سێتدارن له‌حوكم وه‌رگرن و بیكه‌ن به ته‌رازوو له‌به‌رچاویان و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ بكوژه‌كه‌كه‌ی دادپه‌روه‌ر بوو كاتێك شمشێره‌كان رایوه‌ستێنن به‌ده‌ستێكی چه‌په‌ڵ له‌كاتی سوجده بردندا شه‌هیدكرا ( به‌خوای گه‌وره سه‌ركه‌وتنت به‌ده‌ستهێنا) سڵاوت لێبێت له‌و رۆژه‌ی له‌دایكبویت و ئه‌و رۆژه‌ی شه‌هیدبویت و ئه‌و رۆژه‌ی زیندوو ده‌بیته‌وه .
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران