دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكارمان دەکات لە به‌سره بۆئه‌و روداوه پڕ ئازاره‌ی پێكانی قوتابییه‌كان به ئۆتۆمبیل و هیوای چاكبونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، به‌دواداچوونی بۆ لێكه‌وته‌ی روداوی پڕئازاری پێكانی رۆڵه‌كانمان له قوتابیانی قه‌زای هارسه‌ی باكوری پارێزگای به‌سره كرد، کە به‌داخه‌وه زیاتر له پانزه قوتابی تیایدا بوونە قوربانی و برینداربوون.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ، پرسه و سه‌ره‌خۆشی پێشكه‌ش به كه‌سوكارو خانه‌واده‌ی قوربانیان و خێزانی په‌روه‌رده‌یی و كه‌سوكارمان له به‌سره كرد، هیوای چاكبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌شی بۆ برینداره‌كان خواست.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سێ شه‌ممه 2 ی نیسانی 2024