لیژنه‌ی‌ ئاسایشی پەرلەمان سەردانی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا دەکات و گەشتێکی مەیدانی بۆ کەرتە سەربازییەکان ئەنجام دەدات

‎ڕۆژی سێشەممە، 9/5/2023، لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەباس زامیلی، لەگەڵ ئەندامانی لیژنەکە سەردانی بارەگای فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای نەینەوایان کرد.
‎شاندی پەرلەمان لەلایەن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان لیوا روكن عەبدوڵڵا ڕەمەزان جبوری پێشوازی لێکرا.
‎لیژنەکە پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان دووپاتکردەوە بۆ باشترکردنی دۆخی‌ کارەکانی و پرسیاری کرد سەبارەت بەو بەربەستانەی كه‌ ڕووبەڕووی ئۆپەراسیۆنەکان دەبنەوە لە پارێزگای نەینەواو ئەو ڕێوشوێنانەی کە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان ده‌گرنه‌به‌ر بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو بەربەستانەدا، هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە کەرتە سەربازییەکان لەناو شارەکاندا نەبن و پێویستە کار لەگەڵ سیستمێکی جێگرەوەدا بکرێت.
‎لە بەرامبەریشدا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان ڕوونکردنەوەیەکی وردی دەربارەی کارەکانی پێشکەش بە شاندەکە کردو جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی گواستنه‌وه‌ی‌ کەرتی سەربازی بۆ دەرەوەی شارەکاندا.
‎هه‌ر لە هەمان چوارچێوەدا، لیژنەکە گەشتێکی پشکنینی کەرتە سەربازییەکانی لە پارێزگای نەینەوا ئەنجامدا و یەکەم سەردانی بۆ بارەگای فەرماندەی شانزەهەم بوو و لەلایەن فەرماندە کازم جەعفەر غەیلان فەرماندەی بەشەکە پێشوازی لێكرا.
‎دواتر شاندی لیژنه‌ سەردانی بارەگای سەرەکی سریەی یەکەمی فەوجی سێیەم/ بەشی شانزەیەمی کرد بۆ ئاگاداربوون لە كارەكانیان.
‎لە لایەکی ترەوە، لیژنەکە سەردانێکی مەیدانی بۆ یەکە سەربازییەکانی دوور لە ناوەندی شارەکە ئەنجامدا بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بژێوی و شوێنی نیشتەجێبوونیان ببینن.
‎لیژنەکە بڕیاریدا بە فەرمی قسە لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بكات، سەبارەت بە دروستكردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ئەفسەران، چونکە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا بەدەست كەمی شوێن دەناڵێنێت.

 

‎ئەنجوومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٥/١٠