لیژنەی دارایی تاوتوێی بودجەی گشتی لەگەڵ وەزیری دارایی دەکات
لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەتوان عەتوانی و ئامادەبوونی ئەندامانی لیژته، بەیانی ڕۆژی سێشەممە بۆ جاری سێیەم میوانداری وەزیری دارایی خاتوو تەیف سامی کرد، به مهبهستی پیداچوونەوە به بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی و پێداچوونەوە بە خشتەی خەرجیەکان و خەرجیە گشتییەکان و داتا ووردەكان.
سەرەتا سەرۆکی لیژنە بهخێرهاتنی وەزیری دارایی کردو ئاماژەی بە پێویستی گفتوگۆکردن لەسەر بودجەی کارپێکردنی پەیوەست بە قەرەبووکردنەوەی فەرمانبەران و خزمەتگوزاری و بەخشین و کۆمەک و خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی و خەرجیەکانی داهات کرد، بۆ گەیشتن بە تێبینی گونجاو و پۆلێنکردنی بڕە داراییەکان و ئاڕاستەکردنیان لە شوێنی گونجاودا، چونکە بودجەی کارپێکردن نزیکەی 133 ترلیۆن دینار بوو لە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2023 و بودجەی وەبەرهێنان کە لە بودجەکەدا هەیە گفتوگۆی لەسەر کرا.
ئەندامانی لیژنە تیشکیان خستە سەر دۆسیەکانی قەرزکردن و پلانی وەزارەت بۆ زیادکردنی سەرچاوەکان و ڕێوشوێنەکان لە حاڵەتی دابەزینی نرخی هەناردەکردنی نەوت، جگە لە جیاوازی لە هاوردەکردنی فرۆشتنی نەوت بۆ وەبەرهێنان لە داپۆشینی کورتهێنان و قەرەبووکردنەوەی بودجە، بڕی قەرزەکانی عێراق و بڕی قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی.
هەروەها چارەسەرە پێشنیارکراوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گرێبەستەکان و کرێ و ئەو بەربەستانەی کە ڕووبەڕووی ئەم دۆسیانە دەبنەوەو لە قەبارەی خەرجییەکان و ئەگەری پەرەپێدانی دەقە یاساییەکان کە بەشدارن لە تەواوکردنی گەنجینەی دەوڵەت و لیژنە داوای کرد نامەیەکی فەرمی بۆ تێڕوانینی جێبەجێکردنی بڕگەکانی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت پێشكەشیان بكرێت.
لە لایهن خۆیهوه وەزیری دارایی خاتوو تەیف سامی، خشتەكانی بودجەی کارپێکردنی ڕوونکردەوە بەپێی خشتە لیستکراوەکان و خەرجییە ڕاستەقینەکان و دابەشکردنی بڕەکان بەگوێرەی یەکەکانی خەرجکردن، هەروەها میکانیزمی دابینکردنی دارایی یەکەکانی خەرجکردن، هەژماری متمانەو حسابی کۆتایی، ئاماژەی بەوەشکرد كه قەرەبووکردنەوەی فەرمانبەران و ڕێوشوێنەکانی چاککردنەوەی گرێبەستەکان و کرێکان و ئەوانەی بەگوێرەی یاسای دەرچوونی پزیشکی دەستنیشانکراون و بڕی پارەکەیان بۆ دابین دەکرێت.
لە کاتێکدا گفتوگۆیان کرد لەسەر تەرخانکردنی پێداویستیەکانی خزمەتگوزاری وەک ئینتەرنێت و چاپکردن و گواستنەوەو پێداویستیەکانی کاڵای پەیوەست بە بڕی پێکهێنان و دابینکردنی دارایی و پرۆسەکردنی پێداویستیەکانی وەزارەتەکان، هەروەها بڕی گەڕاندنەوەی قەرزەکان بۆ هاوردەکردنی غازی ئێران، جگە لە بڕی بەخشینەکان، کۆمەکەکان، چالاکی گشتی و سوودی قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی.
تهیف سامی ئاماژەی بەوەشکرد کە ناکرێت تەرخانکردنی بودجەی پاراستن کەم بکرێتەوە، بەهۆی قەرزداری و خەرجیەکانی چاککردنەوە، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بڕە پارەیەی بۆ مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی و بێکاران تەرخانکراوە.
ئەنجوومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٥/١٠