لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی دەبەستێت بۆ تاوتوێکردنی ئەو نوسراوانەی کە ئاراستەی كراون

لیژنەی ھەرێم و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێکناھێنن ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٣/٥/١٠ بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار خالید دەڕاجی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە، کۆبوونەوەیەکی بەست لە بارەگای لیژنە لە ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ تاوتوێکردنی ئەو نوسراوانەی کە ئاراستەی کراون.
لیژنەکە ئەو نوسراوەی خستەڕوو کە ناوەڕۆکەکەی باس لە لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ پرۆژەی دروستکردنی ڕێگای نێوان پارێزگای بەغداو کەرکوک دەکات، بەجۆرێک کە ئەنجامدانی پرۆژەکە کاتێکی زۆری خایاندووەو تاوەکو ئێستاش تەواو نەکراوە، ئەمەش لەسەر بنەمای ئەو یاداشتەی کە لەلایەن فەرمانگەی کاروباری پەرلەمانەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران نێردراوە سەبارەت بەدواکەوتن و تەواو نەبوونی پرۆژەکە، سەرەڕای گرنگیە ستراتیژیەکەی و پێکەوە بەستنەوەی ئەو دوو پارێزگایە.
لای خۆیەوە لیژنەکە بڕیاریدا پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەناو پەرلەمان بکات، بەمەبەستی دابینکردنی دۆسێی پرۆژەکە، ھەروەھا لێکۆڵینەوە لەگەڵ لایەنی کەمتەرخەم بەپێی ئەرکی چاودێریکردنی لیژنەکە کە لە دەستورو یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و پەیڕەوی ناوخۆدا ھاتووە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٥/١٠