سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە میوانداریی باڵیۆزی وڵاتی چیک لە بەغدا دەکات
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پەڕلەمانتار دیلان غەفور ساڵح، ڕۆژی چوارشەممە، لە بارهگای لیژنه له ئەنجومەنی نوێنەراندا، پێشوازی لە باڵیۆزی وڵاتی چیک لە بەغدا بەڕێز بیتهر شتییانی كرد.
لە دیدارهكهدا پەڕلەمانتارساڵح به خێرهاتنی باڵیۆزی چیکی کرد، ئاماژەشیدا کە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە گرنگی به پەیداکردنی دۆستایەتی هاوبەش وکاریگەر دهدات و دەیخاتە پێش کارەکانی له چوارچێوەی كاری دیپلۆماسیەتی پەڕلەمانی بەو شێوەیەی كه خزمەتی بەرژەوەندیی هاوبەش دهکات.
لەلای خۆیەوە، باڵیۆزی چیک پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە سەرۆکی لیژنە كرد، بە بۆنەی وەرگرتنی ئەرکی کارەکەی وجهختیكردهوه لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە نیَوان هەردوو وڵات و كاراكردنی کاری هاوبەش وهاریکاری لە بوارە جیاوازەکاندا لەوانەش بواری ئابوری.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٩/ئازاری/٢٠٢٣