لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان میوانداری بەڕێز پارێزگاری موسەنناو شاندی یاوەری دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨/٣/٢٠٢٣ لیژنەی ھەرێم و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێکناھێنن بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار خالید دەڕاجی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنە، میوانداری بەڕێز ئەحمەد مەنفی جۆدە پارێزگاری موسەنناو شاندی یاوەری کرد، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بەو نوسراوەی لەلایەن پەرلەمانتار موحەممەد ڕومێپی لەسەر دواکەوتنی پرۆژەکان لە پارێزگاکە پێشکەشی کردبوو.

لە میانەی دیدارەکەدا کە لەبارەگای لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، تاوتوێی بڕگەکانی ناو نوسراوەکە کرا کە لەلایەن پەرلەمانتارەکە پێشکەشکراوە بەپێی ڕێنمایی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و بەئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی شارەوانیەکان لە پارێزگاکەو شارەوانی شاری سەماوە و بەڕێوەبەری پلاندانی ئاوەدانی و بەڕێوەبەری موڵکدارى پارێزگای موسەننا، ھەروەھا بەڕێوەبەرى بەشەکانی دارایی و یاسایی لە فەرمانگەکانی سەر بە پارێزگاکە.

پاش گفتوگۆی تێروتەسەل لەلایەن بەڕێزان پەرلەمانتارانی ئامادەبوو و نوێنەری پارێزگای موسەننا، لیژنە بڕیاریدا بە ئاراستەکردنی نوسراوی فەرمی بۆ نوسینگەی بەڕێز پارێزگارى موسه‌ننا سەبارەت بە پرسیاری پەرلەمانتاران، ھەروەھا دوای وەڵامدانەوەی بەڕێز پارێزگار ئەحمەد مەنفی، لیژنەکە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە خۆی ئەنجامدەدا بۆ تاوتوێکردنی ناوەڕۆکی وەڵامی جه‌نابی پارێزگارو پاشان پێشکەشکردنی  ڕاپۆرتێک بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەن بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری پێویست.

 

ئەنجومەنی نوێنەران

فەرمانگەی ڕاگەیاندن

٢٨/٣/٢٠٢٣