لیژنەی کارەبای پەرلەمان تاوتوێی دۆسیه‌ى وزەی نوێبوەوە دەکات

لیژنەی کارەباو وزەی ئەنجومەنی نوێنەران، ڕۆژی سێشەممە ٢٨/٣/٢٠٢٣ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەممەد نوری عەبد ڕەببە و ئامادەبوونی ژمارەیەک له‌ ئەندامانى لیژنه‌، میوانداری بەڕێزان حەسەن فالح حسێن جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی ھونەری لە وەزارەتی کارەباو سعود ساڵح موحەممەد بەڕێوەبەری سەنتەری وزەی نوێبوەوەو د.حسێن بەدر موحەمەد جێگری بەڕێوەبەری سەنتەری وزەی نوێبوەوە کرد، بۆ تاوتوێکردنی دۆسیه‌ى وزە نوێبوەوەکان لە عێراق و پلانی وەزارەت بۆ وەبەرھێنان لە جۆرە جیاجیاکانی وزەدا، ھەروەھا پرۆژە تەواوکراوەکانی وزەی خۆر.
لیژنە گوێی لە ڕوونکردنەوەیەک گرت سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی تەواوکردنی ئەو پرۆژانەی لە جێبەجێکردندان ھەروەھا پێویستی بەدەستهێنانی زەوی و پێدانی لەلایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە پارێزگاکان بەمەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەکان و دیاریکردنی شوێنەکان تاوەکو گرێبەست لەگەڵ لایەنی جێبەجێکار واژۆ بکرێت، ھەروەھا کارکردن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی وزەی خۆرو كارو ڕووناكی بچووك و مامناوەندو گەورەو دابەشبوونیان بەسەر سەنتەرەکانی لۆد لە تۆڕی نیشتمانی دا.
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا کە لە بارەگای لیژنە بەڕێوەچوو، لیژنە تاوتوێی بابەتی کەرەستەکانی وزەی نوێبوەوەو پلانی وەزارەتی کارەبای کرد بۆ وەبەرھێنانی وزەی خۆر بەقەبارەی ( 7.7GW) بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ( ٣١٢) ی ساڵی ٢٠٢١، جگە لە وەبەرھێنان لە وزەی باو ڕیسایکلین، لەپێناو دابینکردنی پێداویستی کۆمەڵگا بۆ وزەی کارەباو پاڵپشتیکردنی لایەنی ژینگەیی و کەمکردنەوەی دەردراوە ژەھراوییەکان.
لە کۆتایی دیدارەکەدا لیژنە تەمەشای ئەو ڕێوشوێنانەی کرد کە گیراونەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئاڵنگاریەکان کە خۆی دەبینیەوە لە دیاریکردنی زەوی و ئاراستەی ھێڵەکانی وزەو ڕێکارەکانی گەرەنتی سەروەری، ھەروەھا تەرخانکردنی دارایی پێویست و چارەسەرکردنی لەمپەرەکان، لەگەڵ گرنگی دەرکردنی یاسای وزە نوێبوەوەکان و گەیشتن بە ئامانج و ڕاسپاردەکان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٨/٣/٢٠٢٣